دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

ئاژانسی کوردپا: دوو لاوی کورد خەڵکی یەکێک کە گوندەکانی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ڕاگوێزران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خاکەلێوە، دوو لاوی کورد، بە ناوەکانی "ئەرسەلان نیکخا" تەمەن ٢٤ ساڵ کوری عارف و "ئارش نەوزەری" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی فایەق خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر کران.

یەکێک لە دانیشتووانی ئەو گوندە سەرەڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاند: دەسبەسەر کردنی ئەو دوو لاوە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەم دوو لاوە کوردە، پاش دەسبەسەر کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، ڕاگوێزراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو لاوە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

وێنە: ئارەش نەوزەری و ئەرسەلان نیکخا
سه‌رچاوه http://www.kurdpa.net/sorani‌ به‌سته‌ری بابه‌ت http://www.kurdpa.net/sorani/dreje/76466