لاوێکی کورد لە پاوە دەسبەسەر کرا

ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی کوردی خەڵکی شاری پاوەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی "ئاروین ئیقباڵی"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی هوشیار خەڵکی شاری پاوە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ هۆکارێکی ڕوون ئەم لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتی: هەتا ئێستە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم لاوە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام بووە.

لەم پێوەندییەشدا، رۆژی سێشەممە ١٦ی رێبەندان، لاوێکی کورد به ناوی"موحسێن ئەدوایی"، خەڵکی گوندی "سلێن"، سەر بە بەشی هەورامانی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان گوێزراوەتەوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم لاوە کوردەیان لە ناوچەی "چوارباخـ"ـی مەریوان دەسبەسەر کردووە.
سه‌رچاوه http://www.kurdpa.net/sorani‌ به‌سته‌ری بابه‌ت http://www.kurdpa.net/sorani/dreje/75999