ڕاپۆرتێکی نۆێ لە دەستەبەندیی باشترین زانکۆکان لە جیهان‌دا

ئاژانسی کوردپا: ماڵپەڕی "یو ئێس نیوز"ی ئامریکا کە لە بیاڤی دەستەبەندی و تۆمار کردن‌دا چالاکی هەیە، دەستەبەندییەکی نوێی سەبارەت بە باشترین زانکۆکانی جیهان تۆمار کردووە.

بەپێی ‌هەواڵەکان، لەم دەستەبەندییەدا ، زانکۆ ئامریکایی و بریتانیاییەکان پلەی باشترین زانکۆکانی جیهانیان لە یەکەمەوە تاکوو بیستەمیان بۆخۆیان مسۆگەر کردووە، و زانکۆی تۆرێنتۆ لە پلەی بیست‌و یەکەم‌دا جێی گرتووە.

هەر لەم دەستەبەندییەشدا، پلەی یەکەمی باشترین زانکۆی نێوخۆی ئێران بە زانکۆی شەریف دانراوە و زانکۆی پزیشکیی بێهێشتی تارانیش لە پلەی ١١دا جێی گرتووەتەوە. لە زانکۆ ئاسییاییەکانیش‌دا زانکۆی شەریف لە پلەی پەنجاونۆهەمدایە و زانکۆی تارانیش لە پلەی ٦٩دا جێی گرتووە.
سه‌رچاوه http://www.kurdpa.net/sorani‌ به‌سته‌ری بابه‌ت http://www.kurdpa.net/sorani/dreje/69252